"هێزه سیاسییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه گه‌یشتنه رێككه‌وتن"
لیژنه‌ی دارایی عێراق: رێككه‌وتنه‌كه دوای گه‌یشتن به ته‌وافوق له‌گه‌ڵ هێزه كوردییه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له پڕۆژه یاسای بودجه‌دا كراوه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كان و لایه‌نه كوردییه‌كان كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوودا پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 تێپه‌ڕێندرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به "بغداد الیوم"ـی راگه‌یاند، "رێككه‌وتنه‌كه دوای گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتن و ته‌وافوق له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه كوردییه‌كان له‌باره‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌دا كراوه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، "مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی پڕۆژه یاسای بودجه ئاماده بوو".
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، "لیژنه‌ی دارایی به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی، نه‌وت، پلاندانان، نیشته‌جێكردن، ئاوه‌دانكردنه‌وه و شاره‌وانی و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ره‌شنووسی پڕۆژه‌ی یاسای بودجه‌یان كرد".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیارترین ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند: "لیژنه‌ی دارایی دووباره ستراتیژیه‌تی بودجه‌ی به‌گوێره‌ی دیدگای ئابووری گشتگیر داڕشته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له حكومه‌ته‌وه ته‌نیا به دیدگایه‌كی دارایی ره‌وانه كرابوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لیژنه‌ی ناوبراو كۆپییه‌كی ره‌شنووسه‌كه‌ی دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی راده‌ستی حكومه‌ت كردووه" و گوتیشی: "دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان و بانگهێشتكردنی زیاتر له 302 دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت، به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه دیراسه‌ی فشاری خه‌رجییه‌كان و زیادكردنی داهاته‌كان كراوه".
به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی باسی ئه‌وه‌شی كردووه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت و هه‌نگاونانی بوێرانه بۆ پشتیوانیكردن له بانكه پیشه‌سازی، كشتووكاڵی و زه‌ویوزار كراویه‌وه، به‌مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدانی گشتگیر به‌و كه‌رتانه".
H.B