شاندێکی سەربازیی حكومەتی عێراق دەگاتە ھەولێر

لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێی جموجۆڵەكانی داعش دەكەن

كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق - ئەرشیف
كۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

بریارە شاندێکی سەربازیی حکومەتی عێراق سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کۆببنەوە.

بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری کوردستان24 "ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 8/2/2021 شاندێکی باڵای سەربازیی حکومەتی عێراق سەردانی ھەولێر دەكات، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە

گفتوگۆ لەبارەی جموجوڵەکانی داعش دەكەن".

 پەیامنێری كوردستان24 زانیویەتی "شاندی سەربازیی حكومەتی عێراق، سەردانی میحوەری مەخموور و گوێڕ دەكەن، كە ماوەیەکە جموجوڵەکانی داعش لەو ناوچانە زیادیکردووە، لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە تاوتوێی چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە لەو میحوەرە دەكەن".

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە بەھۆی دووركەوتنەوەی ھێزی پێشمەرگە، بۆشایی ئەمنی لەناوچە كوردستانییەكان دروستبووە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەو سنوورانە دەستیان بە ھێرش كردووەتەوە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییە، لە ماوەی رابردوودا وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق چەند كۆبوونەوەكی ھاوبەشیان لە ھەولێر و بەغدا ئەنجامداوە.

Fly Erbil Advertisment