خۆپیشاندانەكانی عێراق توندوتیژی لێكەوتەوە
ژمارەیەك خۆپیشاندەر بریندارن و بەشێكیشیان دەستگیر كران

K24 - ھەولێر
ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە پارێزگاکانی واست و زیقار لە باشووری عێراق بەردەوامە و سێ خۆپیشاندەر بریندار بوون.
هاووڵاتیانی شاری کوت ناوەندی پارێزگای واست، لەسەر ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندانەکانیان بۆ دوورخستنەوەی پارێزگار و دوو جێگرەکەی بەردەوامە و هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی خۆپیشاندەران بوونەوە و توندوتیژی لێکەوتەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەریش دەستگیرکران.
هاوکات لە ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاریش، خۆپیشاندان سەریهەڵدایە و بەهۆی توندوتیژییەوە، سێ خۆپیشاندەر برینداربوون، بۆمبێکیش لە بەردەم ماڵی چالاکوان ئەحمەد عەباس تەقییەوە.