زاخارۆڤا: دەخوازین عێراق ببێتە وڵاتێك له توانایدابێت ھاوسەنگی رابگرێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 ده‌داته‌وه

K24 - مۆسكۆ:
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له مۆسكۆ، روانگه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ قه‌یران و كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق خسته‌ڕوو.
ماریا زاخارۆڤا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، له وه‌ڵامی پرسیارێكی كوردستان24 گوتی: "ھەڵوێستی ئێمە لەسەر قەیرانی عێراق لە فۆرمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌یدا دوو پێوەری ھەیە، یەکەم: پێوستە رەگ و ریشەی لەمێژینەی ئەم قەیرانە شەنوکەو بکرێت و چارەبکرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمە تێدەگەین کە ده‌ستێوه‌ردانی سەربازی بۆ ناوەخۆی ئەم وڵاتە و ھەوڵدان بۆ دروستکردنی حکوومەت بە پشتبەستن بەھێز لە دەرەوەی عێراق و لەبەرچاونەگرتنی تایبەتمەندی ئه‌و وڵاته، بەتەواوی ناژیرانەیە و لەئاکامدا تراژیدیا و گرفتی لێكه‌وتووه‌ته‌وه".
زاخارۆڤا له درێژه‌كه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: "دووەم دۆخی ھەنووکەییە، ئێوە دەزانن کە ئێمە لەتەك ئێراق لەچەند بواری جیادا لە پەیوەندیداین، لەسەر ئاستی دیپلۆماسی، تەکنیکی سەربازی، ئابووری و ھتد، ئێمە لە مشتومڕو دانوستانداین لە ئاستی جیا لەگه‌ڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، لەبەرژەوەیندیمانە عێراق سەقامگیر بێت، پێشبکەوێت، ببێتە وڵاتێکی سەربەخۆ و دوور لە دەستێوەردانی دەرەکی".
هه‌روه‌ها گوتی: "دەخوازین عێراق ببێتە وڵاتێك له توانایدابێت ھاوسەنگی پرۆسە جیاجیاکانی نێوخۆی رابگرێت، ھەماھەنگی ئێمە لە پەیوەست بەم بابەتەوە ئەشێت بۆ چەند تەوەرێک بەشبکرێت، یەکەم ئێمە پاڵپشتی ئەم حکومەتە دەکەین، لەپەیوەندی دۆستانەداین لەگەڵی لە ئاستی جیادا، ھاوکارین لە جەنگی دژە تیرۆردا، ھاوئاھەنگین بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە لە ناوچەکەدا بەگشتی، ئەوی باسم کرد ئەشێت وەک تێگەیشتنی ئێمەیە لەمەڕ بارودۆخی ناوچەکەو ھەڵوێستی ئێمە لەو رووەوە دابنرێت".