ره‌وتی سه‌در: ئه‌وانه‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌شێكی "سریه‌كانی سه‌لام" بوون
ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بڵاوكرانه‌وه، به‌شێكی كه‌می "سه‌رایا سه‌لام" بوون

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ره‌وتی سه‌در، "حاكم زاملی" رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بڵاوكرانه‌وه، به‌شێكی كه‌می "سه‌رایا سه‌لام" بوون و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئاماده‌كاری بۆ پیلانگێڕییه‌ك" له‌ئارادایه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ره‌وتی سه‌در، گوتی: "ئێمه خاوه‌نی هێزی زۆر زیاترین. هێزه‌كانمان له شوێنه‌كانی خۆیان له سامه‌ڕا و كه‌ربه‌لا جێگیر بوون و ئه‌وان ناوچه‌كانیان به‌جێنه‌هێشتووه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له فه‌سیڵه‌كانی لیوای "یوم الموعود"، "سوپای مه‌هدی"، "الممهدون" و "المناصرون" له‌و جووڵه‌یه‌ی شه‌وی رابردوو به‌شداریان نه‌كردووه.
باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵگریان به ده‌ست گه‌یشتبوو، كه سریه‌كانی سه‌لام نه‌یانده‌توانی له‌وه زیاتر دانبه‌خۆیاندا بگرن. پێویست بوو، ده‌ستبه‌جێ جووڵه بكه‌ن بۆ به‌رگرتن له‌و پیلانگێڕییه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانمانه‌وه په‌یامی ئه‌وه‌مان پێگه‌یشتبوو، كه داعش پیلانی هه‌یه ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر وڵات‌دا و ئه‌مه‌جاره به بێ جلوبه‌رگی ئه‌فغانی و ریشی درێژه‌وه ده‌ربكه‌ونه‌وه، به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی سوننه‌نشینی عێراق ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ئه‌و جۆره كه‌سانه كاروباریان بگرنه ده‌ست، بۆیه ئه‌مجاره له رێی سه‌ركرده‌كانی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه، كاریان بۆ گه‌ڕانه‌وه ده‌كرد. هه‌موو زانیارییه‌كانمان ئاماژه بوون بۆ ئه‌و رووداوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، "حاكم زاملی" گوتی: "پێویسته چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و رێگه به چه‌كی نایاسایی نه‌درێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ره‌وتی سه‌در و سریه‌كانی سه‌لام له توانایاندا هه‌یه، چه‌ك له شه‌قامه‌كاندا قه‌ده‌غه بكه‌ن و ئه‌و ره‌وشه كۆنترۆڵ بكه‌ن، بۆیه پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بگرێته‌به‌ر".
شه‌وی رابردوو له شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی باشووری عێراق، سریه‌كانی سه‌لامی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در نمایشێكی سه‌ربازییان له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان كرد و له نزیك بازگه فه‌رمییه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان بازگه‌یان دانا.
ئه‌مڕۆ، "مسته‌فا كازمی"، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ و فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌نجامدا، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێشهاته نوێیه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه.
سه‌رچاوه: الحرة، ناس، المعلومة
وه‌رگێڕان: ئ.ر