سعوودیه له باره‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ وه‌ڵامی ئێران ده‌داته‌وه
هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م حاجییاندا نییه

K24 - هه‌ولێر:
لە بەرامبەر ناڕەزاییەكانی ئێران، حكوومه‌تی سعوودیه رایگەیاند، ھیچ بەربەستێك له‌به‌رده‌م سەفەری موسڵمانانی ئێرانی بۆ سعوودیه نییە، بەڵام ئێران دەبێ ئاگاداری كردارەكانی بێت.
له به‌رامبه‌ر دابین نه‌كردنی ڤیزه بۆ ئێرانییه‌كان، حكوومه‌تی ئێران ھەڕەشەی توندی له سعوودیه كرد‌و مۆڵەتی 10 رۆژی بەو وڵاتەدا، بۆ روونكردنەوەی پرسی چۆنیه‌تی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئێرانییه‌كان بۆ ئه‌مساڵ.
لای خۆیه‌وه وەزارەتی دەرەوەی سعوودیه لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، سعوودیه رێگری لە بەشداری ھیچ موسوڵمانێك ناكات لە ھەر وڵات و نەتەوەیەك بن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌یداوه، كە ئێران دەبێت پابەندی یاسا و ئاگاداری كردارەكانی بێت.
دوای ھێرشكردنە سەر باڵیۆزخانە و كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه لە تاران و مه‌شهه‌د، پەیوەندی دیپلۆماسی ھەردوو وڵات پچڕا.