هاوپه‌یمانێتی فه‌تح: تا گۆڕانكاری له نرخی دۆلار نه‌كرێت ئاماده نین ده‌نگ به پڕۆژه یاسای بودجه بده‌ین
"به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت به 9 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێن"

K24- هه‌ولێر:
حامد موسه‌وی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان پابه‌نده به‌وه‌ی كه ده‌نگ به پڕۆژه یاسای ساڵی 2021 نادات، تا نرخی دۆلار دانه‌به‌زێنرێت.
له لێدوانێكدا بۆ سایتی مه‌علومه‌ی عێراقی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح گوتی: "یاسای عێراقی ده‌سه‌ڵاتی جڵه‌وگرتن به‌سه‌ر نرخی دۆلار به بانكی ناوه‌ندی داوه، به‌ڵام پێویسته له‌م دۆخه‌دا ئیداره‌ی سیاسیش بوونی هه‌بێت". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سه‌رجه‌م كوتله‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتی فه‌تح سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای بودجه ره‌ت بكه‌نه‌وه، تا نرخی دۆلار دانه‌به‌زێنرێت و نه‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆ نرخی به‌ر له بڕیاری بانكی ناوه‌ندی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی ئه‌و دراوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فه‌تح گوتیشی: "به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، زیانه‌كانی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت به 9 ترلیۆن دینار ده‌خه‌مڵێندرێن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌ناو ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه دامانناون بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه، پابه‌ندبوونی حكومه‌ت و دادپه‌روه‌رییه بۆ وانه‌بێژان و خاوه‌ن گرێبه‌سته هه‌ڵوه‌شێنراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌رگری و ناوخۆ".
H.B