خانهقین.. داعش 13 هێرشی لە 40 رۆژدا دژی سوپای عێراق ئهنجامداوه
داعش و پاشماوەکانی بەعس لە نێوحکومەتی عیراقدا لەپشت پلانی چۆڵکردنی ناوچە کوردستانیەکانن
K24 – ھەولێر:
جموجووڵی داعش لەناوچە کوردستانییەکانی پارێزگای دیالە بەجۆریك زیادی کردووە لە ماوەی 40 رۆژی رابردوودا 13 جار ھێرشی چەکداریان کردووەتە سەر ھێزەکانی سوپای عێراق و پۆلیس و حەشدی شەعبی.
جمور رۆستەم جێگری لیوای 3 پێشمەرگە گوتی: نەبوونی ھەماھەنگی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق و درووستبوونی بۆشایی ئەمنی وایکردووە چەکدارانی داعش خۆیان رێكبخەنەوە و ھێرشەکانیان زیاد بکەن.
بەھۆی خراپی باردۆخی ئەمنی و ھێرشی بەردەوامی داعش بۆ سەر ھێزەکانی عێراق و گوندنشینانی کورد لە سنووری خانەقین وشارە دێیەکانی؛ زیاتر لە 30 گوندی کوردنشین چۆڵ کراون.
مەلا ناسر ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانى پەرلەمانی کوردستان گوتی: داعشی شۆڤینی و پاشماوەکانی بەعسیش لە ناو حکومەتی عیراقدا لەپشت پلانی چۆڵکردنی ناوچە کوردستانیەکانن.
بەپێی زانیارییەکان بێت کە دەست کوردستان24 کەوتوون داعش چەکداری زیاتری رەوانەی ناوچە جیاجیاکانی دیالە کردووە، ھاوکات ھێزی ھاوپەیمانانیش لە میحوەری یەك و میحوەری دوو لە سنووری خانەقین و کفری و خورماتوو ھەماھەنگیان لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە زیاتر کردووە و چاودێری جموجۆڵی داعش دەکەن.