رێباز حەملان: لیژنەیەک بۆ داڕشتنی بودجەی کوردستان پێکهاتووە
"چاوەڕێی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دەکەین"

K24- هه‌ولێر:
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 ئاشکرای كرد، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پلاندانان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، لیژنەیەکیان بۆ داڕشتنی بودجەی هەرێمی کوردستان پێکهێناوە.
رێباز حه‌ملان گوتی: "تەنیا خاڵێک ماوە چاوەڕێی دەکەن، کە لەم هەفتەیەدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چۆن پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکات و تا چەند مافەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر دەکرێت".
گوتیشی: "یه‌كه‌مجاره، سه‌رجه‌م داهاته‌كانی نه‌وت و خه‌رجییه‌كان له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان جێگیرده‌كرێت، چاوه‌ڕێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانین، دوای ئه‌وه‌ی داتاكان گه‌یشتن، پڕۆژه‌یاساكه بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێت".
د.ی