دادگایەكی تایبەت لە كوژرانی سولەیمانی و موھەندیس دەكۆڵێتەوە

ئێران: ترەمپ و سەركردەكانی ئەمەریكا تۆمەتباری سەرەكین

ئەبومەھدی موھەندیس - قاسم سولەیمانی
ئەبومەھدی موھەندیس - قاسم سولەیمانی

K24 - ھەولێر

باڵیۆزی ئێران لە عێراق ئاشکرای كرد، دادگایەکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، لە بەغدا و تاران پێکهێندراوە.

ئیرەج مەسجدی، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیاکانی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی ناکەن دادگای نێودەوڵەتییەکان رێوشوێنی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس بگرنەبەر، بۆیە لە بەغدا و تاران دادگای تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی کوژرانی ئەو دوو سەرکردەیە پێکهێندراوە.

باڵیۆزی ئێران لە عێراق، گوتیشی "تۆمەتباری سەرەکی لە کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، دۆناڵد ترەمپ و سەرکردەکانی ئەمەریکان".

رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمەریکا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبیان لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کردە ئامانج و کوژران.

Fly Erbil Advertisment