عێراق.. ژماره‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا رووی له زیادبوون كرده‌وه
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 15 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ 38 هه‌زار 939 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 2 هه‌زار و 224 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 15 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات هه‌زار و 79 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 643 هه‌زار و 852 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 179 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 607 هه‌زار و 59 كه‌سیش به رێژه‌ی 94.3% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 23 هه‌زار و 614 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 275 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئه‌مه له‌كاتێكدا، دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رێككاری نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێكی زنجیره‌ی نوێی ئه‌و په‌تایه له عێراق تۆماركران.
H.B