هه‌شت سه‌ربازى توركيا كوژران و هه‌ليكۆپته‌رێك تێكشكا
سوپاى توركيا هه‌واڵى كوژرانى هه‌شت سه‌رباز و تێكشكانى هه‌ليكۆپته‌رێكى سه‌ربازیى له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان راگه‌ياند.

K24 – ئامه‌د:
سوپاى توركيا هه‌واڵى كوژرانى هه‌شت سه‌رباز و تێكشكانى هه‌ليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى له ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان راگه‌ياند.
سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له ئاكامى پێكدادانى سه‌ربازى سوپاى توركيا له‌گه‌ڵ گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له ناوچه‌ى چه‌لێى باكوورى كوردستان شه‌ش سه‌رباز كوژراوون.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى سوپا هه‌ر له باكوورى كوردستان هه‌ليكۆپته‌رێكى سه‌ربازى سوپا تێكشكاوه و له ئاكامدا دوو سه‌رباز كوژران.
شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان سوپاى توركيا و گه‌نجان و لايه‌نگران و گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له حوه‌زيران/ يۆنيۆى 2015ه‌وه ده‌ستيپێكردووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا پارتى دادوگه‌شه‌پێدان سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێنا و بڕياريدا ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى بۆ سه‌ر شاره‌كانى باكوورى كوردستان ئه‌نجامبدات.
هاوكات پارتى كرێكارانى كوردستان، ئه‌و ئاگربه‌سته يه‌كلايه‌نه‌ى له‌گه‌ڵ توركيا هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ماوه‌ى دوو ساڵ بوو به شێوه‌يه‌كى يه‌كلايه‌نه و وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك بۆ سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانى ئاشتيى رايگه‌ياندبوو.
شه‌ڕ له باكوورى كوردستان له نێوان سوپاى توركيا و گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له 15ى ئاب/ ئۆگستى 1984ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا توركيا ئاماده نييه به شێوه‌يه‌كى ره‌سميى دان به جووڵانه‌وه‌ى چه‌كدارى كورد له‌و وڵاته‌دا بهێنێت و دانووستانى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامبدات.
به هۆى شه‌ڕوپێكدادانى زياتر له 30 ساڵى رابردووى سوپاى توركيا و گه‌ريلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌وه، كه رێبه‌ره‌كه‌يان له 15ى شوبات/ فێبرايه‌رى 1999ه‌وه له لايه‌ن توركياوه ده‌ستگيركراوه، زياتر له 35 هه‌زار كه‌س كوژراوون و ده‌يان مليار دۆلاريش زيان به‌ر ئابوورى توركيا كه‌وتووه.