شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا

شاندی حكومەت لەگەڵ لیژنەی دارایی و فراكسیۆنەكان و لایەنە سیاسییەكان كۆدەبێتەوە

شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان گەیشتەوە بەغدا.

سەمیر ھەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان، بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، بە‌رە‌و بە‌غدا بە‌ڕێكە‌وتنە‌وە‌، بە‌مە‌بە‌ستی درێژەپێدان بە‌گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ لیژنە‌ی دارایی پە‌رلە‌مان و كوتلە‌ و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق، سە‌بارە‌ت بە‌ پڕۆژە‌یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق و پە‌سە‌ندكردنی ئە‌و بڕگانە‌ی كە‌ پە‌یوە‌ستن بە‌ ھە‌رێمی كوردستانە‌وە‌ لەو پڕۆژە‌یاسایە‌.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە‌سە‌ردانە‌كانی پێشووی شاندی حكومەتی ھە‌رێم و كۆبوونە‌وە‌كان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵ و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان، راشكاوانە‌ ھە‌موو داتا و زانیارییە‌كان لە‌بارە‌ی داھاتە‌ نە‌وتی و نانە‌وتییە‌كان و خە‌رجییە‌كان خراونە‌تە‌ڕوو، شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم ھە‌موو ئامادە‌ییە‌كی دە‌ربڕیوە‌ بۆ‌ رێككە‌وتن لە‌سە‌ر بنە‌مای ‌دە‌ستوور و یاسا بە‌ركارە‌كان.

د.ی

Fly Erbil Advertisment