ئه‌یاد عه‌لاوی ئیدانه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
"دووباره به ئامانجكردنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر، په‌یامێكی ره‌شی دیكه‌یه، كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی، له تویتێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێری كرد و گوتی: له لێدوانی رۆژنامه‌وانی بێزار بووین و هیوادارین ته‌نیا به پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌وه‌ستین و كردوه‌ش ببینین.
عه‌لاوی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "دووباره به ئامانجكردنی زاڵمانه‌ی هه‌ولێر، په‌یامێكی ره‌شی دیكه‌یه، كه ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ عێراق دووپات ده‌كاته‌وه".
گوتیشی: "هیوادارین ئه‌مجاره به كردار له‌ناوبردنی كرده‌وه‌ی تاوانكاری ببینین و هه‌ر به پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه نه‌وه‌ستین، له‌به‌رئه‌وه‌ی له لێدوانی رۆژنامه‌وانی بێزابووین".
د.ی
