كه‌نه‌دا هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو ئیدانە ده‌كات
"كه‌نه‌دا پاڵپشتی خەڵکی کوردستانە و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات"

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هه‌ولێر ده‌بڕی و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو ده‌كات.
ئاشی دورێك، به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ولێر، وێڕانی ئیدانه‌كردنی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه، پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ خه‌ڵكی كوردستان دووپات ده‌كاته‌وه و پشتیگیریش له هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م هێرشه ترسنۆكانه‌یه.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كه‌نه‌دا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو دەکەین بۆ سەر هەولێر، کە بووە هۆی کوژرانی کەسێك و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکە. كه‌نه‌دا پاڵپشتی خەڵکی کوردستانە و پشتگیری لە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەکات بۆ لێکۆلینەوە لەم هێرشە ترسنۆکانەیە".