بازرگانێكی كورد دوای رفاندنی له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژرا
دوای كوشتنی داوای (100) هه‌زار دۆلاریان كردووه بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی

K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، بازرگانێكی كورد دوای رفاندن و كوشتنی له‌لایه‌ن "تیرۆریستانی داعش"ه‌وه، بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی داوای (100) هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن.
روانگه‌ی سووریا ئاشكرای كرد، رێكخراوی "تیرۆریستی داعش" بازرگانێكی كوردیان به ناوی "عه‌باس خزر جومعه" رفاندووه، كه ته‌مه‌نی (25) ساڵه و خه‌ڵكی گوندێكی ناوچه‌ی حه‌سه‌كه‌یه و بازرگانی ئۆتۆمبێل بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كرده‌وه‌ی رفاندن و كوشتنی بازرگانه كورده، له نزیك گوندی "كواشیه"ی رێگای نێوان "شه‌دادی" و گونده‌كانی باشووری "حه‌سه‌كه" ئه‌نجام دراوه.
كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه دوای ئه‌وه زانرا، كه وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی كاتی كوشتنه‌كه‌ی، له رێگه‌ی مۆبایلی بازرگانه كورده‌كه‌وه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی نێردراوه.
له گرته ڤیدۆیه‌كه‌دا چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی كوشتنه‌كه ده‌ركه‌وتووه، بازرگانه كورده‌كه له‌سه‌ر چۆكه و له‌دواوه ده‌سته‌كانی به‌ستراونه‌ته‌وه، ده‌نگی كه‌سێك ده‌بیسترێت و وێنه‌كه‌ی دیار نییه، به‌ر له ته‌قاندنی فیشه‌ك له‌سه‌ر قوربانییه‌كه، ده‌ڵێت: "ئه‌وه به ره‌گه‌ز كورده، له لایه‌ن هێزه‌كانی ناوخۆ كار ده‌كات".
ده‌هام خزر جومعه، برای قوربانییه‌كه گوتی: "كه‌سه نه‌ناسراوه‌كان، براكه‌م و "محه‌مه‌د زاهیر عابر"ی هاوبه‌شی، كه ئه‌ویش كوژراوه، به فێڵی كڕینی ئۆتۆمبێل رفێنراون".
گوتیشی: "له رێگه‌ی نامه‌وه، تیرۆریستان به‌رامبه‌ر به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه، داوای بڕی (100) هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن، كه ئه‌و بڕه بۆ توركیا بنێرین".
دهام روونیكرده‌وه، "براكه‌م له دوایین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له (4)ی ئه‌م مانگه، گوتی رفێنراوم و له ناوچه‌ی "شیدادی"م، دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندی پچڕا تا (8) رۆژ، به‌ڵام زانیاری مۆبایله‌كه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه براكه‌م و هاوبه‌شه‌كه‌ی له ناوچه‌ی "به‌هره"ی ده‌شتی دێرزوور كوژراون".
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی