وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا سەرکۆنەی ھێرشکردنە سەر شاری ھەولێر دەکات
هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانیانی هێرشه مووشه‌كییه‌كه ده‌ربڕی

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێری شه‌رمه‌زاركرد و پشتیوانی خۆی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ربڕی.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا هاوخه‌می خۆی بۆ قوربانییه‌كانی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییانه ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمە پشتیوان و ھەماھەنگی حکومەتی عێراق و دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستانین" و دووپاتیشیكرده‌وه، "له رابردوو و ئێستاشدا بەردەوامین لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ئەو ھەڕەشانەی دەکرێنە سەر ئاسایشی ناوچەکە".
H.B