چین: له دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌ك ده‌وه‌ستینه‌وه كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بكات
"ئێمه هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین بۆ وه‌ڵامدانه‌وه خێرایه‌كه‌یان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه بە شێوازێكی گونجاو له پێناو پاراستنی هاوڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هه‌موو نێرده دیپلۆماسیه‌كان"

K24 – ھەولێر:
كۆنسوڵخانەی چین رایگەیاند، وڵاتەكەی دژی هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی توندوتیژی ده‌وه‌ستێته‌وه، كه هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان بكات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه لە په‌یجی فەرمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆنسوڵخانەی چین لە هەولێر دووپاتیكرده‌وه: "ئێمه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرشه مووشه‌كیه‌ی شەو‌ی 15ی شووبات ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر شاری هه‌ولێر، كه چه‌ندین زیانی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل و ماڵ و موڵكی لێكه‌وته‌وه و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان و برینداران ئاراسته ده‌كه‌ین".
ھەروەھا لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: "ئێمه دژی هه‌موو كردارێكی توندوتیژی ده‌وه‌ستینه‌وه، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانی عێراق".
كۆنسڵخانەی چین لە ھەولێر گوتوویەتی: "ئێمه هه‌وڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌نرخێنین، بۆ وه‌ڵامدانه‌وه خێرایه‌كه‌یان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هێرشه‌كه بە شێوازێكی گونجاو، له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتیان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌لامه‌تی هه‌موو نێرده دیپلۆماسییه‌كان".
له كۆتایی راگەیاندراوكەدا جەختیكردووەتەوە، "هه‌موو كارمه‌ندانی كۆنسوڵگه‌ریی گشتیی (چین) سه‌لامه‌تن".