"محه‌مه‌د حه‌لبوسی" سه‌ره‌خۆشی له خۆشه‌ویستانی "ئارام باله‌ته‌یی" ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بەو بۆنە خەمناکە رادەگەیەنین

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا، خه‌مباری خۆی بۆ كۆچی دوایی "ئارام ناجی باله‌ته‌یی"، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ربڕی.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پەرلەمانتار "ئارام ناجی" وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق_مان پێگەیشت، بەهۆی پەتای کۆرۆناوە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بەو بۆنە خەمناکە رادەگەیەنین، لە خوای گەورە داواکارین سەبوری کەسوکار و خۆشەویستانی بدات و کۆچکردوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات.
إنا لله و إنا إليه را‌جعون
محەمەد حەلبوسی
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
17 شوبات 2021