له كه‌ركووك له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بڕیاری نوێ ده‌رده‌كرێت
ئه‌و ئافره‌ته فه‌رمانبه‌رانه‌ی "دووگیان"ن یان منداڵی خوار ته‌مه‌نی (6) ساڵییان هه‌یه، له ده‌وامكردن ده‌به‌خشرێن

K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ركرد.
به‌پێی بڕیاره نوێیه‌كه، پێویسته هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك كاتی ده‌وامكردنی كارمه‌ندانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌داته به‌ڕێوه‌به‌رانی "شاره‌وانی، شاره‌وانییه‌كان، ئاو، كاره‌با و كۆمپانیای غاز" كارئاسانی بۆ هاتوچۆی فه‌رمانبه‌رانیان بكه‌ن.
سه‌با‌ره‌ت به ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌ران، بڕیار دراوه، ئه‌و ئافره‌ته فه‌رمانبه‌رانه‌ی "دووگیان"ن یان منداڵی خوار ته‌مه‌نی (6) ساڵییان هه‌یه، له ده‌وامكردن ده‌به‌خشرێن.
له بڕیاره‌كه ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رێگه ده‌درێت (4) وێستگه‌ی دابه‌شكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی حكومی و ته‌نیا یه‌ك وێستگه‌ی ئه‌هلی بكرێته‌وه.
د.ی