ئه‌مه‌ریكا و (4) وڵاتی هاوبه‌شی ئه‌وروپا له هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر خۆش نابن
K24 - واشنتن:
ئەمه‌ریکا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و به‌ریتانیا، به پێنج قۆڵی پشتیوانی خۆیان بۆ هه‌ولێر دووپات كرده‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا به توندی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌و (5) وڵاته‌دا هاتووه: "ئێمە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، فەره‌نسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا بە توندترین شێوە هێرشەکەی رۆژی (15ی شوبات/ فێبرایه‌ر) بۆ سەر بنکەی سەربازیی ئەمه‌ریکا لە هەرێمی کوردستانی عێراق سه‌ركۆنه دەکەین، کە به هۆیه‌وه بەڵێندەرێکی مه‌ده‌نی كوژرا و (9) کەسی دیكه‌ش بریندار بوون، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین".
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌و به‌یاننامه (5) قۆڵییه‌دا، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕیوه بۆ لێكۆڵینه‌وه به ئامانجی سزادانی ئه‌وانه‌ی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە لە روانگه‌ی خۆمانه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستین سه‌باره‌ت به‌و هێرشەی كرایه سه‌ر کارمەندان، چاوپۆشی له به‌ئامانجگرتنی سەربازانی ئەمه‌ریکا، هاوپەیمانان و دامەزراوەکانیان ناكه‌ین".
شەوی دووشەممە، چەند مووشەکێک هه‌ولێری پایه‌ته‌خت و فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كرده ئامانج. رۆژێك دوای هێرشه‌كه، گرووپی "سەرایا ئەولیای دەم"، ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت.
لە به‌یاننامه‌ی گرووپه‌كه‌دا هاتووه، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبارکراوە، کە کار بۆ ئەمه‌ریکا دەکات و گوایە ئێستاش هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگوازرێنەوە بۆسەر خاکەکەی و لەوێ بنکەی سەربازی بکەنەوە.
د.ی