ئافرەتێکی ئێرانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا دەبێتە راوێژكار

ئارین تەباتەبائی خۆشحاڵە لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمەریكا كاردەكات

ئارین تەباتەبائی
ئارین تەباتەبائی

K24 - ھەولێر

ئافرەتێکی بەرەچەڵەک ئێرانی دەکرێتە راوێژکاری یەکەمی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئارین تەباتەبائی بەرەچەڵەک ئێرانی، بە راوێژکاری یەکەمی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی دامەزراند.

هاوکات، ئارین تەباتەبائی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، خۆشحاڵی خۆی بە پەیوەندیکردن بە ئیدارەی جۆ بایدن و کامالا هاریس دەربڕی.

ئەو ئافرەتە ئێرانییە، بڕوانامەی دکتۆرای لە زانستەکانی جەنگ لە زانکۆی کینگز کۆلیج لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەدەستهێناوە، کچی جەواد تەبابەتائی، توێژەری بواری فەلسەفە و سیاسەت و مامۆستای زانکۆی تارانە.

Fly Erbil Advertisment