وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هۆشداری ده‌دات
"دۆخی ته‌ندروستی پێی ناوه‌ته مه‌ترسیدارترین قۆناغی په‌تای كۆرۆنا"

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق هۆشداری له دۆخی كۆرۆنای دا و دووپاتیكرده‌وه، عێراق پێی ناوه‌ته مه‌ترسیدارترین قۆناغی ئه‌و په‌تایه.
ریاز عه‌بدولئه‌میر حه‌لفی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی "واع" رایگه‌یاند، "دۆخی كۆرۆنا له عێراق پێی ناوه‌ته مه‌ترسیدارترین قۆناغ و پێشتریش چه‌ندین جار وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه دۆخی عێراقیش هیچ له‌و وڵاتانه جیاوازتر نییه كه كۆرۆنایان تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتییان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوون و مردن به‌و په‌تایه" و گوتی: "كورتترین چاره‌سه‌ری كارامه بۆ ئه‌و په‌تایه، پابه‌ندبوونه به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌كارهێنانی ده‌مامك".
حه‌لفی دووپاتیكرده‌وه، "زنجیره‌ی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له زنجیره كۆنه‌كه جیاواز نییه و پێویست ناكات ئه‌وانه‌ی تووشی نه‌وه نوێیه‌كه بوونه له‌وانه جیا بكرێنه‌وه كه تووشی نه‌وه كۆنه‌كه بوونه"، روونیشیكرده‌وه، "هه‌ردوو زنجیره‌كه به هه‌مان پرۆتۆكۆڵ و رێكاری ته‌ندروستی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هه‌روه‌ك پشكنینه‌كانیش له هه‌مان تاقیگه ئه‌نجام ده‌درێن و ته‌واوی پێداویستییه‌كانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ئاماده‌كراون".
H.B