به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت رێژه‌ی كورتهێنانی بودجه پڕده‌كاته‌وه
"به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی لەسه‌ر دۆخی ئابووری عێراق نابێت، ئەگەر چاکسازی ریشەیی نەکرێت"

K24 - هه‌ولێر:
لە کاتێکدا ھەرێمی کوردستان بە گوێره‌ی دەستوور مامەڵەی لەگەڵ عێراقدا کردووە، ھەر داواکارییەکیشیان ھەبووبێت، بە داتا و ئامار خراوەتە بەردەستیان، بەڵام تا ئێستا مامەڵەیەکی توند لەگەڵ ھەرێمی کوردستان دەکەن، بە بیانووی خراپی بارودۆخی دارایی عێراق، ئه‌گه‌رچی ئێستا نرخی نەوت لە (65) دۆلار نزیك بووه‌ته‌وه.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ھەرچەندە نرخی نەوت بەرز بێتەوە، کاریگەری ئەوتۆی لەسه‌ر دۆخی ئابووری عێراق نابێت، ئەگەر چاکسازی ریشەیی نەکرێت.
بە بیانووی خراپی بارودۆخی دارایی و دابه‌زینی نرخی نەوت، لە ھەموو کۆبونەوەکاندا دەسەڵاتدارانی عێراق داوای داھات و دینار بەدیناری پارەى نەوتیان لە ھەرێمى كوردستان دەکرد، تا ئه‌و راده‌يه‌ى بەشیك لە پەرلەمانتارانی شیعە له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی نەوت، كە ئێستا نرخی ھەر بەرمیلێك لە (65) دۆلار نزیك بووەتەوە، داوای رادەستکردنی ته‌واوى مەلەفی نەوت له هه‌رێمی كوردستان دەکەن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، ئەندامی لیژنەی دارايی له پەرلەمانی عێراق گوتی: "نرخی نەوت جێگیر نییە، بۆیە ھەڵکشانی نرخی نەوت کاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر رێکكەوتن، به‌ڵام رێژه‌ی كورتهێنانی بودجه پڕده‌كاته‌وه". ئه‌و پەرلەمانتاره داواده‌كات، لە بنەڕەتەوە کێشەکە چارەسەر بکرێت.
هه‌ندێك لايه‌نى سياسى عێراق، به نه‌فه‌سى دەستبەسەرداگرتنی مەلەفی دارايی و داھاتی ھەرێمی کوردستان مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، نەك رێکكەوتن، شارەزایانی سیاسی و ئابووریش له‌و بڕوايه‌دان، لە عێراق زۆرینەیەکی پەرلەمانی تاكلايه‌نه مامەڵە دەکەن، کە کێشەی بۆ رێکكەوتن و دانووستان درووست كردووه.
بەڕای شارەزایان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و داھاتی عێراق کاریگەری لەسەر گۆڕینی ئەو مامەڵە خراپە نابێت، كه عێراق له‌گه‌ڵ ھەرێمی کوردستانى ده‌یكات، ئه‌مه‌ش لەبەر دوو ھۆکار، یەکەم: ئەو دەسەڵاتەی ئێستای عێراق ئامانجیان رێککەوتن نییە لە گەڵ ھەرێمی کوردستان، خاڵی دووەمیش ئەو گەندەڵییەی له عێراق هه‌یه دەرچوون لێی ئەستەمە.
د.ی