كۆشكی سپی: ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی بۆ لابردنی سزاكانی سه‌ر ئێران نییه
تا گفتوگۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌باره‌ی ئێران به‌ڕێوه نه‌چن واشنتن هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه نانێت

K24- هه‌ولێر:
جین ساكی، گوته‌بێژی كۆشكی سپی گوتی: ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی بۆ لابردنی ئه‌و سزا ئابووریانه نییه، كه پێشتر به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پێندراون، به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران به‌ڕێوه بچن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌م گوتانه‌ی ساكی له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو فڕۆكه له‌كاتی چوونی بایدن بۆ ویلایه‌تی میشیگان هاتوون و گوتی: "هیچ پلانێك بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی نوێ له‌وباره‌یه‌وه نییه، به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆی دیبلۆماسی له‌باره‌ی ئێران به‌ڕێوه‌بچن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ ئیداره‌ی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه له‌و بڕیارانه بكشێته‌وه، كه پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ریكردبوون.
پێشتریش رۆژی پێنجشه‌ممه ریچارد میڵز، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی له‌و بڕیارانه ده‌كشێته‌وه، كه پێشتر له مانگی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2020 تره‌مپ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سزاكانی سه‌ر ئێران ده‌ریكردبوون.
H.B