(21) چه‌كداری داعش له هێرشی ئاسمانیی رووسیا كوژران
"(130) لێدانی ئاسمانی ئاراسته‌ی پێگه‌كانی داعش كراوه و زیاتر له نیوه‌ی كوژراوانیش له رۆژهه‌ڵاتی "دێرزوور" بووه"

K24 - هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (20ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا، له ناوچه‌كانی سه‌رسنووری سووریا، (21) چه‌كداری داعش كوژران.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا، (40) كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یان له دژی داعش له سووریا بۆردومان كرد، له نێوان ده‌شتایی هه‌ردوو پارێزگای "حمس" و "دێرزوور"، له‌سه‌ر سنووری عێراقه، زیانێكی زۆریشیان به چه‌كدارانی داعش گه‌یاندووه.
به‌پێی راپۆرتی ئه‌م مانگه‌ی لیژنه‌ی ئه‌نحومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كه كار له‌سه‌ر گرووپه چه‌كدارییه جیهادییه‌كان ده‌كات، ده‌یان هه‌زار چه‌كداری داعش، له سووریا و عێراق چالاك بوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه له عێراقن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و فشاره‌ی هێزه عێراقییه‌كان، جێبه‌جێكردنی كرده تیرۆریستییه‌كان، به‌راورد به سووریا زه‌حمه‌ت بووه.
به‌هۆی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی داعش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی رژێمی سووریا، ده‌شتاییه‌كانی سه‌ر سنوور بووته شوێنی بۆردومانكردنی هێزه ئاسمانییه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش و پێگه‌كانیان ده‌كرێته ئامانج.
روانگه‌ی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌كانی سووریا، له ماوی (24) كاتژمێری رابردوو، لانی كه‌م (130) لێدانی ئاسمانی ئاراسته‌ی پێگه‌كانی داعش كردووه، زیاتر له نیوه‌ی كوژراوانیش له رۆژهه‌ڵاتی "دێرزوور" بووه.
روونیشكرده‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا، له وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی رێكخراوی داعش بووه، كه دوێنێ هه‌ینی، كردوویانه‌ته سه‌ر هێزێكی لایه‌نگری رژێمی سووریا و بووه هۆی كوژرانی (8) چه‌كداری ئه‌و هێزه.
به‌پێی ئاماری روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ساڵی (2019)ه‌وه، زیاتر له هه‌زار و (300) چه‌كداری هێزه‌كانی رژێمی سووریا و گرووپه لایه‌نگره‌كانی كوژراون، جگه له كوژرانی (750) چه‌كداری دیكه، به‌هۆی بۆردومان.
رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووریا بۆ ئاژانسی "فرانس پرێس" گوتی: "هێرشه‌كانی رووسیا، گرووپی بچووكی چه‌كدارانی داعش و ئامێره‌كانیان ده‌كه‌نه ئامانج".
گوتیشی: "هێرشه‌كانی رووسیا زۆربه‌ی جار تووشی ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش پێگه‌یه‌كی دیاریكراویان نییه و زۆربه‌ی جار شوێنه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه".
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی