دەرمانێک بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش دەدۆزرێتەوە

کاریگەرترین دەرمانە تاوەکو ئێستا بەرهەم هێنرابێت

کێشەی قەڵەویی و زیادبوونی کێش
کێشەی قەڵەویی و زیادبوونی کێش

K24- هەولێر:

زۆری کێش یەکێکە لە کێشە باوەکانی جیهان بە تایبەت لە وڵاتە زەنگینەکان، پسپۆڕان دەڵێن بە رێگایەک دەتوانین 20٪ـی کێشمان دابەزێنین.

لە ئەمەریکا، زیادبوونی کێش بووەتە کێشەیەکی سەرەکی، لە ساڵی 1999ـەوە تاوەکو ئێستا کێشەی قەڵەوی بە رێژەی 50٪ زیادیکردووە. ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان دروستکردووە چونکە قەڵەوی دەبێت هۆی تووشبوون بە شەکرە، بەرزی فشاری خوێن، نەخۆشییەکانی جگەر، شێرپەنجە و چەند نەخۆشییەکی دیکە.

پێچەوانەی هەموو رێگا چارەسەرییەکانی دیکە، ئەمجارە پزیشکان جۆرە دەرمانێکیان دەستنیشانکردووە بە ناوی سێماگلوتاید کە بە گووتەی رەیچڵ باتێرهام، پسپۆڕی چارەسەری قەڵەویی و شەکرە کە توێژینەوەکەی ئەنجامداوە دەڵێت، پێشتر هیچ دەرمانێک بەمجۆرە سوودی بۆ دابەزاندنی کێش نەبووە.

تاقیکردنەوە لەسەر دوو هەزار کەس کراوە، زۆربەیان 20٪ـی کێشیان بەهۆی ئەو دەرمانە کەمیکردووە.

دەرمانەکە کار لەسەر هۆرمۆنێک دەکات کە بە گلوکاگۆن ڵایک پێپتاید جی ئێڵ پی وەن ناسراوە، ئەو هۆرمۆنە لە دوای نان خواردن لەشی مرۆڤ بە سرووشتی دیڕژێتە ناو خوێنەوە.

ئەگەر ئەو دەرمانە بخورێت، وا دەکات کەمتر برسیت بێت و کەمتر کالۆری وەربگرێت.

توێژینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هەندێک لەو کەسانەی تاقیکردنەوەیان لەسەر کراوە، کاریگەری لاوەکییان لەسەر هەبووە، وەک زیادبوونی هەستی رشانەوە و قەبزی.

 New England Journal of Medicine

Fly Erbil Advertisment