ئێران به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا نه‌رمی ده‌نوێنێت
زه‌ریف: بۆ دانووستان كراوه‌ین، تا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیندوو ببێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی بۆ دانووستان كراوه ده‌بێت، تا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی زیندوو ببێته‌وه، هه‌ر كاتێك لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی رێككه‌وتنه‌كه پابه‌ند بن.
زه‌ریف بۆ كه‌ناڵی "PRESS TV" گوتی: "جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سیاسه‌ته‌كانی "دۆناڵد تره‌مپ"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكای به‌رامبه‌ر ئێران به چه‌ند وشه‌یه‌ك ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام له رووی كرداره‌وه، تا ئێستا هه‌مان رێكار ده‌گرنه‌به‌ر".
گوتیشی: "هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه، بایدن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، فشاری توند له سیاسه‌ته‌كانی ترامپ بۆ سه‌ر ئێران شكستی هێناوه، به‌ڵام به‌كردار هه‌مان سیاسه‌تی هه‌یه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سزا و فشاره‌كان راهاتووه، به‌ڵام ئه‌مه سوودی نابێت به‌رامبه‌ر به وڵاتێك، كه مێژووه‌كه‌ی هه‌زاران ساڵه".
روونیشكرده‌وه، "پێویسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاوكراوه بن و رابردوو هه‌ڵبسه‌نگێنن، كه له‌گه‌ڵ ئێران هیچ شتێك سوودی نابێت، جگه رێزگرتن، واشنتن له‌و سزایه نایاساییانه‌ی به‌سه‌ر تارانی سه‌پاند، هیچی به‌ده‌ست نه‌هێناوه".
زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "رێككاره تونده‌كان، یارمه‌تیده‌ری ئێران بوو، تا پشت به ئابووری جۆراوجۆر ببه‌ستێت، له بری نه‌وت به ته‌نیا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرای كرد، "تره‌مپ، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی جێهێشت، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران بڕووخێت، ئێستا تره‌مپ رۆیشت و ئێمه هه‌ر ماوین، پێموایه ئه‌مه وانه‌یه‌كی باشه، كه (7) سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌داوی یه‌كدا رۆیشتن، هه‌ر یه‌كێكیان ده‌یوست ئێمه ده‌ربكات، به‌ڵام ئه‌وان ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌ین".
پێشتر به‌رپرسانی ئێران ره‌تیان ده‌كرده‌وه، دووباره دانووستان له باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكه‌ن، به‌ڵام به‌گوێره‌ی دوایین لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، تاران نه‌رمی به‌رامبه‌ر به واشنتن ده‌نوێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی