تەندروستی ھەولێر: ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنای گۆڕاو ھەڵكشا

K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر ئاشكرای كرد، 14 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند، 14 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران، كە 7یان لە دەرەوە گەڕاونەتەوە ھەولێر و 7ی دیكەشیان لەناو كۆمەڵگە بوونە".
گوتیشی: " 12 تووشبوو تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵە و یەكێكیشان تەمەنی 15 ساڵە و ئەوەی دیكەشیان منداڵە و تەمەنی 6 ساڵە".
بەڕێوەبەری تەندروستی ھەولێر، ئاماژەی بەوەشدا: "تیمەكانمان لە ھەوڵدان بۆ ئەوەی سەرچاوەی تووشبوونی ئەو كەسانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو دیار بكەن".
ئەمە لەكاتێكدایە دوێنێ 21/2/2021، بۆ یەكەمجار 5 حاڵەتی تووشبوو بە كۆرۆنای گۆڕاو لە ھەولێر تۆمار كران.