وه‌زیری ته‌ندروستی: هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گات
"پێدانی ڤاكسینه‌كه هه‌موو پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه و به‌خۆڕایش به هاووڵاتیان ده‌درێت"

K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (23ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته وڵات و به‌خۆڕایی به هاووڵاتیان ده‌درێت.
ته‌میمی گوتی: "ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا هه‌ڵگرتووه، (1ی ئادار)ی داهاتوو ده‌گاته عێراق".
گوتیشی: "ڤاكسینی (سینۆفارم)ی چینی، یه‌كه‌م ڤاكسین ده‌بێت له دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بێته وڵات".
وه‌زیری ته‌رندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "پێدانی ڤاكسینه‌كه هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه و به‌خۆڕایش به هاووڵاتیان ده‌درێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی