سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا: هه‌نگاوه‌كانی ئێران پێشێلكارییه‌كی نوێیه به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی
"ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێران ده‌بێته هۆی كۆسپ خستنه به‌رده‌م ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی و ناتوانێت چاودێری بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكات"

K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا، سێ زلهێزه‌كه‌ی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند، بڕیاری ئێران بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له كاركردن به پرۆتۆكۆڵی رێككه‌وتنی ده‌سته‌به‌ری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی، پێشێلكارییه‌كی نوێیه به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
سێ زلهێزه ئه‌وروپییه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یاندا دووپاتیانكرده‌وه، "به‌رامبه‌ر هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به پرۆتۆكۆڵی رێككه‌وتنی ده‌سته‌به‌ری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، هه‌ست به نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بڕیاره‌ی ئێران، كه رایگه‌یاندووه، تاران هاوكارییه‌كانی بۆ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له پشكنین و چاودێریكردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه، "ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئێران پێشێلكارییه‌كی نوێیه به‌رامبه‌ر پابه‌ندبوونه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی پلانی كاركردنی هاوبه‌ش و ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانا و ده‌سه‌ڵاتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی له چاودێریكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "به ئێران ده‌ڵێین: له هه‌موو ئه‌و رێكارانه پاشگه‌ز ببه‌ره‌وه، كه ده‌بنه هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی شه‌فافیه‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان".
جه‌ختیشانكرده‌وه، "هێشتا ئامانجی ئێمه پشتیوانیكردنی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئێستایه له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه، كه رێگه به ئێران و ئه‌مه‌ریكا بدات به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه بن".
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی به‌رلین، له‌نده‌ن و پاریس دوای ئه‌وه هاتووه، تاران هه‌ڵپه‌ساردنی كاركردن به پرۆتۆكۆڵی رێككه‌وتنی ده‌سته‌به‌ری له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد، له 23ی ئه‌م مانگه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنه نابێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و رێككه‌وتنه.
شه‌وی رابردوو عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، ره‌نگه وڵاته‌كه‌ی رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 60% به‌رز بكاته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، هیچ لایه‌نێك ناتوانێت رێگری له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئێران بكات به‌ڵام وه‌ك روونیكرده‌وه، "ئه‌وان خۆیان هه‌وڵ بۆ ئه‌و ئامانجه ناده‌ن".
H.B