یەکێتی ئەوروپا لە فشارەکانی سەر هەدەپە نیگەرانە
هۆکاری رووداوەکان بە سیاسی دادەنێت

K24 - ههولێر:
گوتەبێژی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی دۆخی هەدەپە لهبهیاننامهیهكدا رایگهیاند، لە ماوەی رابردوودا فشارێکی زۆر کراوەتە سەر هەدەپە و ئەندامەکانی، چەندین کەسی هەڵبژێردراو بۆ شارەوانییەکان دەستگیرکراون، یان لە پۆستەکانیان لادراون.
یەکێتی ئەوروپا هۆکاری رووداوەکان بە سیاسی دادەنێت و هەوڵێکە بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتارانی هەدەپە.
یەکێتی ئەوروپا لە جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەبارەی ئازادکردنی "سەڵاحەدین دەمیرتاش" نیگەرانە و لەجیاتی ئەمە، سەدان سیاسەتمەدار و کەسانی هەڵبژێردراو بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە دەستگیرکراون.
د.ی