له به‌غدا (3) بۆمب به فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان ده‌ته‌قێته‌وه
"ژماریه‌ك له‌و میلیشیایانه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌و فرۆشگایانه، سه‌رانه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌سه‌پێنن"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، له به‌غدا (3) بۆمب به فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: "(2) بۆمب له نزیك فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا ته‌قییه‌وه، دواتر بۆمبێكی دیكه له‌به‌رده‌م فرۆشگایه‌كی دیكه‌ی خواردنه‌وه كحولییه‌كان له‌ناوچه‌ی "كه‌راده"ی به‌غدا ته‌قییه‌وه".
به‌پێی پێگه‌ی كه‌ناڵی سۆمه‌رییه، ته‌قینه‌وه‌كان هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه، كردنه ئامانجی فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كان زیادی كردووه، له ماوی هه‌فته‌ی رابردووه‌وه له به‌غدا، (14) فرۆشگای خواردنه‌وه كحولییه‌كان رووبه‌ڕووی هێرشكردن و سووتاندن و ته‌قینه‌وه هاتوون، كه له‌نیوه شه‌و، یان به‌ره‌به‌یان ئه‌نجام ده‌درێن.
زۆربه‌ی كۆمپانیاكان له‌لایه‌ن كریستیان و ئیزدییهكانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن، كه كه‌مینه‌ن له‌و وڵاته، حكومه‌ت مۆڵه‌تی فرۆشتنی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی پێیان داوه.
ژماره‌یه‌ك له میلیشیاكانی عێراق، وه‌ك "ئه‌هل مه‌عروف"، "رهبعوڵڵا" و "ئه‌هل قورا"، هه‌ندێك فرۆشگا و یانه‌كانی شه‌وانه له عێراق ده‌ته‌قێننه‌وه.
جۆزێف سڵێوه، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ئاشكرای كرد، ژماریه‌ك له‌و میلیشیایانه، له به‌رامبه‌ر پاراستنی ئه‌و فرۆشگایانه، سه‌رانه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده‌سه‌پێنن، جگه له‌سه‌پاندنی سه‌رانه‌ش، له هه‌ندێك بۆنه‌دا، فرۆشگا و یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داده‌خه‌ن، به تایبه‌تی له ساڵیادی كوشتنی "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس" و "قاسم سوله‌یمانی".
جۆزێف سڵێوه، گوتی: "میلیشاكان، بڕیاری داخستنی چێشتخانه و فرۆشگاكانی خواردنه‌وه كحولییه‌كانی داوه، به بۆنه‌ی ساڵیادی "قسم سوله‌یمانی" و "ئه‌بو موهه‌ندیس"، دواتر خاوه‌نه‌كانیان تا دوای مه‌راسیمه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، چه‌كداره‌كان به دروشمی ئاینییه‌وه دێن، هه‌ڕه‌شه له خاوه‌نی فرۆشگا‌كان ده‌كه‌ن و ناچاریان ده‌كه‌ن به‌شیك له قازانجه‌كانیان به میلیشیاكان بده‌ن، یان شوێنه‌كانیان دابخه‌ن".
گوتیشی: "خاوه‌ن فرۆشگا‌كان، له چه‌كداری میلیشیاكان ده‌ترسن، كه به ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕ، یان ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ دێن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كه‌ن".
سڵێوه ئاشكراشی كرد، "هه‌ندێك له میلیشیاكان وه‌به‌رهێنان له بازگانی خواردنه‌وه‌ی كحولییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وه‌ك یانه‌ی "مه‌شرق"ی كریستیانه كلدانییه‌كان، كه ده‌ستیان به‌سه‌ر قازانجه‌كه‌ی داگرتووه".
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی