ته‌ندروستی سلێمانی له‌باره‌ی كۆرۆنای گۆڕاو دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان
هێرش سه‌لیم: تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێك پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانین

K24- هه‌ولێر:
ماوه‌ی 2 بۆ 3 رۆژه كێرڤی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی زیادی كردووه و گومانی ئه‌وه ده‌كرێت، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و شاره 10 هه‌ڵگری زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه هه‌بن و چاوه‌ڕێی ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیان ده‌كه‌ن.
دكتۆر هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی له‌كاتی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵی كاتژمێر 6:00ی ئێواره‌ی كوردستان24 له‌باره‌ی دۆخی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ئاماره‌كانی كۆرۆنا به گشتی له سنووری پارێزگای سلێمانی له به‌رزبوونه‌وه‌دان، به‌ڵام به‌گشتی دۆخی ئه‌و په‌تایه له سلێمانی سه‌قامگیره و به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌و راده‌ییه نییه كه جێگه‌ی نیگه‌رانی بێت.
هه‌وره‌ها گوتی: سه‌باره‌ت به كۆرۆنای گۆڕار تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی پشتڕاستكراوه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه له سنووری سلێمانی تۆمار نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی باسكراوه، ته‌نیا گومانی به‌شێك له پزیشكانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بووه، كه له رۆژێكدا 10 نه‌خۆش سه‌ردانیان كردبوو. به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، دوای به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ركه‌وت كه نیوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رۆژه‌دا له نه‌خۆشخانه‌كه خه‌وێندرابوون، ته‌نانه‌ت تووشی كۆرۆناش نه‌بووبوون، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه بوون كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌بووه و به‌هۆی نه‌خۆشی دیكه‌وه تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان ببوون.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی گوتیشی: بۆ دڵنیابوونه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه، ئێمه پێویستیمان به پشكنینی وردی تاقیگه‌یی هه‌یه و ئێستا ئه‌و پشكنینه له سلێمانی به‌رده‌سته و روونیشیكرده‌وه، له سبه‌یه‌وه ده‌ست به پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه گوماناوین و ئه‌گه‌ر له تاقیگه پشتڕاستكرایه‌وه، حاڵه‌ته‌كان به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نیشانانه‌ی له نه‌خۆشه‌كانیان تێبینی كردووه، به‌تایبه‌ت له‌و 10 نه‌خۆشه‌ی باس ده‌كرێت، تێبینی هیچ گۆڕانكارییه‌كیان له حاڵه‌ته‌كان نه‌كردووه و نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ش ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه.
دكتۆر هێرش سه‌لیم دڵنیاییشی به هاووڵاتیانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی دا و گوتی: "له جاری پێشوو كاتێك كۆپییه كۆنه‌كه‌ی كۆرۆنا بڵاوبووه‌وه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵی ئه‌سته‌م بوو، چونكه وه‌ك په‌تایه‌كی نوێ هاتبووه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێستا به‌رچاوڕوونیمان هه‌یه و به‌لایه‌نی كه‌م ده‌توانین پلانه‌كانمان له‌سه‌ر رۆشنایی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خۆمان دابڕێیژین، كه پێشتر له‌گه‌ڵ كۆپییه كۆنه‌كه هه‌مانبوو".
سه‌باره‌ت به پلانی ته‌ندروستی بۆ چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه‌كان، هێرشی سه‌لیم گوتی: "ئێمه تیمه‌كانی ته‌ندروستیی تایبه‌ت به چاودێریكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنمان كارا كردووه‌ته‌وه و توانیویانه به‌شێوه‌یه‌كی باش چاودێری ره‌وشی خوێندن له قوتابخانه، زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بكه‌ن و هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی هه‌بێت، به‌دواداچوونمان بۆ كردووه و پشكنینمان بۆ دهروبهرهكانیان و خێزانه‌كانیشیان كردووه".
ئاشكراشیكرد، له‌مه‌ودوا ئه‌وان به‌شێوه‌ی رووپێوه‌ی "پشكنینی گشتی" بۆ مامۆستاكان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ته‌نیا ئه‌مڕۆ پشكنینیان بۆ نزیكه‌ی 200 مامۆستا كردووه و پلانیان بۆ ئه‌وه هه‌یه له رۆژانی داهاتوودا رۆژانه پشكنین بۆ 500 تا هه‌زار مامۆستا ئه‌نجام بده‌ن و تیمی ته‌ندروستی خوێندنگاكانیشیان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی ئاماده كردووه.
H.B