زیاتر لە 300 منداڵ لە عێراق تووشی کۆرۆنای گۆڕاو بوون

تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق زیاد دەكات

كۆرۆنا
كۆرۆنا

K24 – ھەولێر

وەزیری تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، تائێستا زیاتر لە 300 منداڵی خوار تەمەن 14 ساڵ تووشی كۆرۆنای گۆڕاو بوونە.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 منداڵی خوار تەمەن 14ساڵ وەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لەلایەن فەرمانگە تەندروستییەکانەوە تۆمارکراون.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق.

وەزیری تەندروستی عێراق داوای لە هاووڵاتییان کرد لەم دۆخە تەندروستییە نالەبارەدا، زیاتر پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بن و سەرپێچی رێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ نەکەن.

ئەمە لەكاتێكدایە ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عێراق زیادیكردووە، بەگوێرەی دوایین راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە 24 كاتژمێردا 4 ھەزار و 306 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و 13 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماری كۆرۆنا لە عێراق
ئاماری كۆرۆنا لە عێراق

 

Fly Erbil Advertisment