ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا زیادیكرد
"چه‌ندین بژارده خرابوونه به‌رده‌م بایدن، به‌ڵام ئه‌و گونجاوترینی هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت"

K24- هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران بۆ 22 كه‌س به‌رزبووه‌وه، كه شه‌وی رابردوو له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكادا له‌نزیك سنووری عێراق له‌ناو خاكی سووریا كرانه ئامانج.
رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی ناوبراو به "فرانس پرێس"ـی راگه‌یاند، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ سه‌ر ده‌روازه‌یه‌كی ناشه‌رعی سنووریی له باشووری ئه‌لبوكه‌مال ئه‌نجامدرا، سێ بارهه‌ڵگری كرده ئامانج، كه له‌ناو خاكی عێراقه‌وه هاتبوونه ناو سووریا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ژماره‌یه‌كی زۆر له ریزی كوژراواندا هه‌یه و زانیارییه‌كان تا ئێستا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌لایه‌نی كه‌م 22 كه‌س له‌و هێرشه‌دا كوژراون و سه‌رجه‌میان عێراقین و سه‌ر به گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن"، "رۆژی پێنجشه‌ممه جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ هێزه ئاسمانییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشه‌كردنه سه‌ر گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به‌ئێران له رۆژهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڵكردبوو".
له‌وباره‌یه‌وه جۆن كێربی، گوته‌بێژی پێنتاگۆن گوتی: "له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆك بایدن، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی ژێرخانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌ته ئامانج، كه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنران".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "سه‌رۆك بایدن كار له‌سه‌ر پارێزگاریكردن له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كات، هه‌روه‌ك ئێمه هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه ده‌نێین، كه دۆخی هه‌ریه‌ك له رۆژهه‌ڵاتی سووریا و عێراق به‌ره‌و گرژی زیاتر نه‌ڕوات" و گوتیشی: "ئه‌و هێرشانه چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی له خاڵێكی سنووری خاپوور كرد، كه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه به‌كارده‌هێنران".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی كه ئاماژه به‌ناوی نه‌كراوه، به "فرانس پرێس"ی راگه‌یاندووه، ئه‌و بڕیاره‌ی بووه هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه، ئامانج لێی ئه‌وه بوو، كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت گرووپه توندڕه‌وه‌كان سزا بدات، به‌ڵام نایانه‌وێت دۆخه‌كه به‌ره‌و ململانێیه‌كی زیاتر هه‌نگاو بنێت و ئاشكرایكرد، "چه‌ندین بژارده خرانه به‌رده‌م بایدن، به‌ڵام ئه‌و گونجاوترینی هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت".
H.B