ئیسرائیل: "بایدن" نابێته "ئۆباما"
"هێرشی سه‌ر میلیشیاكان، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، په‌یامێكه بۆ تاران"

K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئیسرائیل پێشوازییان له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆ سه‌ر ناوچه‌ی "ئه‌لبوكه‌مال"ی رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر سنووری عێراق كراوه.
پێگه‌ی "والا"ی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، به‌رپرسانی ئیسرائیلی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكانی عێراق ده‌ربڕی و به ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنی له هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌یبینن.
به‌رپرسانی ئیسرائیل ئاماژه‌یان به‌وه كرد، هێرشی سه‌ر میلیشیاكان، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن، په‌یامێكه بۆ تاران، كه خۆیان و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه دان به‌خۆیاندا بگرن.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل مه‌ترسی خۆیان به ئیداره‌ی بایدن گه‌یاندووه، كه ئێران له‌ناوچه‌كه هه‌نگاوی توڕه‌كردن ده‌گرێته‌به‌ر، به‌تایبه‌تی له جێبه‌جێكردنی ئاژانسی ئه‌تۆمی.
"والا" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئیسرائیل گوتی: "ئێرانییه‌كان هه‌ستیان به‌وه نه‌كرد "بایدن" نابێته "ئۆباما"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه بڕۆن؛ ئه‌وا له كۆتاییدا رووبه‌ڕووی لێدان ده‌بنه‌وه".
له راپۆرته‌كه‌ی "والا"دا هاتووه، پێشتر ئه‌مه‌ریكا، حكومه‌تی ئیسرائیلی له‌و هێرشه ئاگادار كردبووه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی