به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م رێككه‌وتنی شنگال به‌رده‌وامه‌

پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگرن لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگال

په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگال داگرتووه‌
په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان به‌سه‌ر شنگال داگرتووه‌

K24 - هه‌ولێر:

نزیكەی (5) مانگ بەسەر رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا بڕگەكانی رێككەوتنەكە جێبەجێ نەكراون، به‌تایبه‌ت ده‌رچوونی هێزه‌ ناشه‌رعییه‌كان، بە گوتەی شارەزایانی ئەمنی، پەكەكە و حەشدی شەعبی رێگرن لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگال وەك ئەوەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەری رێككەوتوون، حەشدی شەعبی رۆژ بەڕۆژ ھێزی زیاتر رەوانەی شنگال دەكات، لە بری ئەوەی پەكەكە و حەشدی شەعبی، شنگال چۆڵ بكەن، ئەمەش پێچەوانەی رێككەوتنەكەیە و بوونەتە بەربەست بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخه‌كه‌.

گوێنەدان بە رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال و بردنی گرووپ و میلیشیاكان بۆ شنگال، وایكردووە ترسی دروستبوونی شەڕێكی ناوخۆیی لە شنگال زیاتر بێت، بە گوتەی شارەزایانی سەربازی، پەكەكە لە شنگال وایكردووە توركیا ئەو ھێز و گرووپانە بە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەكەی بزانێت و ئەگەری پێكدادانی چەكداری دروست بێت.

محەمەد سابیر، شارەزای سەربازی، پێیوایە نابێت خەڵكی شنگال رێگە بدەن ئەم ھەموو ھێز و گرووپە جیاوازانە لە شنگال قبوڵ بكەن، چونکە ئەوان بۆ شەڕ ھاتونەتە شەنگال و بەلایانەوە گرنگ نییە، كە خەڵكی شنگال دەگەڕێنەوە یان زەرەرمەند دەبن.

كۆكردنەوەی سەدان ھەزار چەكداری حەشدی شەعبی و پەكەكە لە شنگال، دۆخی شنگالی زیاتر ئاڵۆزكردووە و بەشێك لە شارەزایانی بواری سەربازی ئەوە بە مەترسی دەزانن بۆ سەر ناوچەكە و بەتایبەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئەو ھێز و گرووپە میلیشیایانە لە شنگال شەڕ بە ھەرێمی كوردستان بفرۆشن و ھەر پەكەكە و حەشدی شەعبین رێگە نادەن رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی شنگال جێبەجێبكرێت.

لەپێناو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، له‌ (9ی ئه‌یلوول/ سێبته‌مبه‌ری 2020) رێككەوتن لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق واژووكرا، بەڵام تا ئێستا بەھۆی پەکەکە و حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاکان ئەو رێکكەوتنە بەكردەیی جێبەجێنەکراوە و لە بری ئەوەی پەكەكە و گرووپە چەكدارەكانی حەشدی شەعبی لە شنگال بچنە دەرەوە، ھێزی زیاتریان رەوانەی شنگال كردوە، ئەمەش مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی لە ناوچەكە زیاتر كردووە.

د.ی

Fly Erbil Advertisment