فه‌ره‌نسا پشتیوانی خۆی بۆ هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران نیشاندا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: بۆ ئه‌و هێرشانه ئێمه شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌وه‌ستین

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، كه له‌ناو خاكی سووریا بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه ئه‌نجامدیاون، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامێكن بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی له عێراق كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌كاتێكدا ئێمه ئه‌و هێرشانه‌ی میلیشیاكان بۆ سه‌ر بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان به توندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین، له هه‌مان كاتدا شانبه‌شانی هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌وه‌ستینه‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هات، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هێرشێكی ئاسمانییان كرده سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی نێوان سووریا و عێراق له دیوی سووریا، كه وه‌ك خاڵێكی سنووری له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و هێزی مرۆیی به‌كارده‌هێنرا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B