رێبەر ئەحمەد: یاسایهكی نوێ بۆ خانهنشینانی ھێزەكانی ناوخۆ ئامادهكراوه
لە ئە نجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و رەوانەی پەرلەمان دەكرێت
K24 - ھەولێر
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای كرد، چەند پێشنیازێک بۆ خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ ئامادە کراوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەری لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەموارکردنەوەى دەنێردرێتە پەرلەمانی کوردستان. ئاماژەی بەوەشدا، یاساکە لە خزمەتی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆ دەبێت.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ھەندێك پێشنیاز لەبارەی خانەنشینی ھێزەكانی ناوخۆ ھەیە و لە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، دواتر رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".
وەزیری ناوخۆ، گوتیشی: "یاساكە بۆ خزمەتی خانەنشینانی ھێزەكانی ناوخۆیە".