وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند
به‌هۆی كۆرۆنا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 هه‌زار و 543 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه بوون

K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 36 هه‌زار736 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 3 هه‌زار و 543 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، كه زۆرترینیان له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركراوه و ژماره‌یان 665 كه‌سه.
وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 18 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات 2 هه‌زار و 820 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 692 هه‌زار و 241 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 383 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 632 هه‌زار و 998 كه‌سیش به رێژه‌ی 91.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 45 هه‌زار و 860 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 373 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه، تادێت ئاماره‌كان روو له زیادبوونن و له چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندرا.
H.B