د. ئەحمەد سەفار: هەولێر و بەغدا لە زۆربەی بابەتەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن
"ئەگەری هەیە سبەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات"
K24- هه‌ولێر:
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ کوردستان 24 ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی چەندین جار شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدای کرد، ئێستا هەردوو لایەن گەیشتوونەتە یەک و هیچ بابەتێکی هەڵپەسێردراو نەماوە، تەنیا ماوەتەوە لەسەر داڕشتنی رەشنووسێک بگەنە رێککەوتن و تاوەکو لە پڕۆژە یاسای بودجە تێیپەڕێنن.
د. ئەحمەد سەفار، گوتیشی: "بە گوێرەی زانیارییەکانیان ئەگەری هەیە سبەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەسەر کۆتا رەشنووس رێککەوتن ئەنجامبدەن".
پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)ی عێراق، كه له لایه‌ن كابینه‌ی مسته‌فا كازمییه‌وه له (21ی كانوونی یه‌كه‌می 2020) په‌سند كرا و ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كرا بۆ په‌سندكردنی، به‌ڵام دوای چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆی په‌رله‌مانتاران، تا ئێستا په‌سند نه‌كراوه.
د.ی