وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق نوێترین ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

به‌هۆی كۆرۆنا 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 3 هه‌زار و 248 كه‌سی دیكه‌ش تووشی په‌تاكه‌ بوون

دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق
دۆخی ته‌ندروستی له‌ عێراق

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 35 هه‌زار525 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 3 هه‌زار و 248 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ پشتڕاست كرایه‌وه، كه‌ زۆرترینیان له‌ شاری به‌سره‌ تۆماركراون‌ و ژماره‌یان 662 كه‌سه‌.

وه‌ك له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 23 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات 2 هه‌زار و 933 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌.

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته 695 هه‌زار و 489 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 13 هه‌زار و 406 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، 635 هه‌زار و 931 كه‌سیش به‌ رێژه‌ی 91.4% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 46 هه‌زار و 152 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 397 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، زۆربه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ئێستا به‌هۆی نه‌وه‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه‌وه‌یه‌، تادێت ئاماره‌كان روو له‌ زیادبوونن و له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ چه‌ندین شار و ناوچه‌ی جیاوازی عێراق راگه‌یه‌ندرا.

H.B