داوای ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌یسی راده‌ستكردنی "مسته‌فا سه‌لیمی" ده‌كرێت
"مسته‌فا سه‌لیمی، په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی، لیژنه‌كانی ناوخۆ و مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای ئاشكراكردنی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، كه له‌و یاداشته‌ی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه، له‌باره‌ی راده‌ستكردنی "مسته‌فا سه‌لیمی"، كه تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه و داواش ده‌كه‌ن ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی راده‌ستكردنی ئه‌و كورده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.
رزگار عیسا سوار له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه گوتی: "له (21ی نیسانی 2020)دا یاداشتێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، له‌سه‌ر كه‌یسی راده‌ستكردنی "مسته‌فا سه‌لیمی"، تا ئاراسته‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت، دواتر له (23ی نیسانی 2020)، به نووسراوی ژماره (729) له لایه‌ن دیوانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵادراوه‌ته‌وه، كه لیژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته پێكهێنراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێك نه‌دراوه‌ته‌وه، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر هه‌مان یاداشت ده‌كه‌ینه‌وه، داواش له جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌نجامی ئه‌و لیژنه‌یه‌مان بۆ روونبكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی راستی بابه‌ته‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت".
رزگار عیسا سوار گوتیشی: "هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاداشته‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرابوو، پاشكۆیه‌ك هاوپێچ كراوه، كه زانیاری وردی له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی "مسته‌فا سه‌لیمی" تێدایه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوابكه‌وێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و یاداشته‌مان واژوو كردووه، به‌داوداچوون ده‌كه‌ین، تا ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی، كه وه‌ڵامی درووستمان پێبگات، ئه‌و راستییه بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه ئاشكرای كرد، "ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ كوردستان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌بووه، كه ژیان و كه‌رامه‌تی پارێزراو بێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه، خوالێخۆشبوو راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه، بۆیه له‌چوارچێوه‌ی پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ، پێویسته ئه‌و راستییه ئاشكرا ببێت، ئێمه ناوه‌ستین و له به‌دواداچوون به‌رده‌وام ده‌بین، تا راستییه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا ببێت".
مسته‌فا سه‌لیمی، خه‌ڵكی سه‌قزه، تۆمه‌تی كوشتنی پۆلیسێك و ئه‌ندامێتی له حزبێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له‌سه‌ر بووه، ماوه‌ی حه‌ڤده ساڵ له زیندان بووه، له (27ی ئاداری 2020) له‌گه‌ڵ حه‌فتا كه‌س له زیندانی شاری سه‌قز هه‌ڵاتوون، دواتر په‌نای بۆ باشووری كوردستان هێناوه، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی شاهێده‌كان، راده‌ستی ئێران كراوه‌ته‌وه و له (11ی نیسانی 2020) له ئێران له سێداره ده‌درێت.
د.ی