سزاى زيندانيكردنى 3 ساڵ به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسادا سه‌پێندرا
به گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت تۆمه‌تبار كرا

K24- هه‌ولێر:
دادگای فه‌ره‌نسا سزای زیندانیكردنی 3 ساڵی به‌سه‌ر نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌و وڵتهدا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش به‌گوته‌ی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، ساركۆزی له چه‌ند دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌كارهێنانی پێگه‌كه‌ی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت تۆمه‌تبار كراوه.
به گوته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته، تۆمه‌تێكی دیكه كه خراوه‌ته پاڵ ساركۆزی ئه‌وه‌یه، كه ئامێری تۆماركردنی ده‌نگی بۆ كه‌سانی دیكه به‌كارهێناوه و دادگای ئه‌و وڵاته ئاشكرایكردووه، له‌و 3 ساڵه‌ی بۆ زیندانیكردنی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا دیاركراوه، ته‌نیا ساڵێكی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له دادگاییكردنه‌كه‌دا ساركۆزی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه به‌ڵێنی یارمه‌تیدانی به دادوه‌رێكی وڵاته‌كه‌ی دابوو، كه له مۆناكۆ دایبمه‌زرێنێت، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و دادوه‌ره له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی هێڵێكی ته‌له‌فۆنیی تۆماركراو به‌ناوی پۆڵ بیسمۆس، زانیاری نهێنی بۆ مه‌رامی تایبه‌ت به ساركۆزی داوه.
دوای جاك شیراك، ساركۆزی دووه‌م سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه كه له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می كۆماری فه‌ره‌نسادا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
H.B