باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق راگه‌یاند
داوای هه‌رچی زوو سزادانی بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و بكوژانی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ئهمدووایه بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و خۆپیشاندانانه "هانده‌رانه" بوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه، "له‌نزیكه‌وه و به‌وردی چاودێری توندوتیژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی شاری ناسرییهمان كردووه، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی سه‌دانی دیكه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌ست به هاوسۆزییه‌كی قووڵ بۆ قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ین و هیوادارین بریندارانیش به‌زووترین كات سه‌لامه‌ت بن".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نووسیویه‌تی: "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌تی عێراق، كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ناسرییه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دادگاییكردنی به‌رپرسانی گرته به‌ر، بۆ ئێمه هه‌نگاوی هانده‌ر بوون".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا شه‌پۆلێكی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی شاری ناسرییه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای زیقاری باشووری عێراقی گرته‌وه و له توندوتیژییه‌كانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندا، زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژران و برینداربوون و ده‌یانی دیكه‌ش له هێزه ئه‌منییه‌كان بریندار بوون.
H.B