ڤاکسین گەیشتە عێراق

پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین لە عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌ستپێده‌كات
كاتی گەیشتنی ڤاكسین
كاتی گەیشتنی ڤاكسین

K24 – ھەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاروانی یەكەمی ڤاكسین لە چینەوە گەیشتە عێراق.

دوای گەیشتنی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی، حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی پێدانی ڤاكسین لە عێراق و هەرێمی کوردستان ده‌ستپێده‌كات.

گوتیشی "کاروانی یەکەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی گەیشتە عێراق، ئەمە دوا کاروان نابێت، بەمنزیکانە چەندین کاروانی دیکەش لە چینەوە دەگات، وەک ئاگادارن عێراق رێککەوتنی لەگەڵ کۆڤاکس هەیە، بۆ هاوردەکردنی 16 ملیۆن ژەمە ڤاکسین، لەگەڵ کۆمپانیای ڤایزەریش، یەک ملیۆن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین، لەگەڵ سینۆفارمیش دوو ملیۆن".

كاروانی یەكەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بۆ عێراق
كاروانی یەكەمی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی بۆ عێراق