داوای رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی له هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی دادگایەکی تایبەت بۆ رۆژنامەنوسان ده‌كرێت
سەندیکای رۆژنامەنووسان و ئەنجوومەنی باڵای میدیا چەند پێشنیازێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاری میدیایی دەخه‌نە روو

K24- هه‌ولێر:
هەرێمی کوردستان کار بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی ده‌كات و هەوڵ دەدرێت لەو بێسەروبەرییه و پاشاگه‌ردانییه‌ی تێیدا هه‌یه رزگار بكرێت، بۆ ئەو مه‌بەستەش سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتگیری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان دەکات، بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیای لە چوارچێوەی یاسادا، داواش دەکرێت دادگایەکی تایبەت بۆ رۆژنامەنوسان دابمەزرێت و سەندیکای رۆژنامەنووسان و ئەنجوومەنی باڵای میدیا چەند پێشنیازێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دەخه‌نە روو.
له‌كاتێكدا کاری میدیايی لە هەرێمی کوردستان لە قۆناخێکدایە لە رووی یاسایی و پیشەییەوە پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە، بۆ ئەوەی رێگری لەو پشێوییە بکرێت کە لە بواری راگەیاندن هەیە، چونكه ئێستا میدیا تەنها تیڤی، رۆژنامە و رادیۆ نیە، بەڵکو سوشیال میدیاش پانتاییه‌كی فراوانی داگيركردووه و بووه‌ته به‌شێكی گه‌وره له‌و پشێوییه، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستانيش نایشارێته‌وه، كه بەهۆی ئەو پشێوییەى هەیە، ناتوانێت وەك پێوست کاری میدیايی رێك بخه‌نه‌وه.
له‌وباره‌شه‌وه موحسین دۆسكی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: یەکێك لەو کارانەى بۆ رێکخستنەوەی كاری میدیایی ده‌كرێت، هەمواری یاسای کاری رۆژنامەگه‌رییە بە جۆرێك شوێنی میدیای ئەلیکترۆنیش لەو چوارچێوەیه‌دا بكرێته‌وه، جگە لە هەمواری یاسا ئێستا پێشنیاز هەیە ئەنجوومەنی باڵای میدیا دابمەرزێت یان سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان کارا بکرێت، پەرلەمانی کوردستانیش ئامادەکاری دەکات بۆ رێکخستنەوەی کاری میدیایی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووه‌وه و بە ستافى سەندیکای راگەیاند، بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی ئازادی کاری رۆژنامەگەریی ده‌که‌ین، بۆ ئەوەی راگەیاندنکارانی کوردستان بتوانن بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن و راگەیاندنکارانی کوردستانيش، نابێت رێگە بدەن پیشەی پیرۆزی رۆژنامەگەری، بۆ مەبەستی ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشینەوە و تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی بەکاربهێنرێت.
H.B