وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه كاتی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنین له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات
"ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌گوێره‌ی سروشتی تۆپۆگرافیای ناوچه جیاوازه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ئه‌ندازه و دیزاینه‌كان جیاواز ده‌بن"

K24- هه‌ولێر:
دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنین له هه‌رێمی كوردستان، كه بڕیاره له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست به دروستكردنی بكرێت، رایگه‌یاند، ئه‌و به‌رنامه‌ی كه له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دانراوه، له چوار ساڵی ته‌مه‌نیدا ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردن و گوتیشی: هه‌نگاوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نراون، كه له ساڵی داهاتوو ده‌ست به‌و پڕۆژه‌یه بكرێت.
ئه‌م گوتانه‌ی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان24ـدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌گوێره‌ی سروشتی تۆپۆگرافیای ناوچه جیاوازه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت و له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه ئه‌ندازه و دیزاینه‌كانی جیاواز ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت زۆرترین ناوچه‌كانی هه‌رێم لێی سوودمه‌ند بێت.
دانا عه‌بدولكه‌ریم له‌باره‌ی گرنگی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و پڕۆژه‌یه چه‌ند ره‌هه‌ندێكی هه‌یه، گرنگترینیان ره‌هه‌ندی ئابوورییه، كه كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، لێكه‌وته‌كانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه به قازانجێكی گه‌وره‌ی ئابووری بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه، ئه‌مه جگه له ره‌هه‌نده‌كانی سه‌لامه‌تی هاتووچۆ، گه‌شتیاری و چه‌ندین ره‌هه‌ندی دیكه. به‌مه‌ش ده‌توانیرێت بگوترێت، كه جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنین له هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێم ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پلانه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش كراوه، له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه، كه بریتییه له ئاماده‌كردنی "ڤیزی بڵهتستید"ی یان (جدوی الاقتصادی)ی پڕۆژه‌كه و ئه‌و سێ گه‌وره كۆمپانیا جیهانیانه‌ش كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بانگهێشت كراون، بۆ ئه‌وه‌یه ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ (جدوی الاقتصادی)ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، كه خۆی له ركابه‌ری نێوان ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كامیان باشترین پرۆپۆزه‌ڵ بۆ "به‌های ئابووری" پێشكه‌ش ده‌كات و دواتر به‌گوێره‌ی پێوه‌ری تایبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆپۆزه‌ڵه‌كان ده‌كرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌درێت، تا ده‌ست به كاربن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌ند دۆخی ئابووری ئێستای هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشنیاز كراون، دۆخێكی سه‌خته، به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكدا گوزه‌ر ده‌كات، كه ده‌یه‌وێت به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت و نابێت هه‌رێمی كوردستان له گه‌شه‌كردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بوه‌ستێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه، ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و پڕۆژانه‌ی تایبه‌تن به وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشتهجیكردن، خۆیان له چه‌ند سێكته‌رێكدا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی رێگاوبان له پێشینه‌ی هه‌موو كاره‌كانه، به‌تایبه‌ت رێگا دووسایدهكان.
گوتیشی: یه‌كێكی دیكه له كاره سه‌ركییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونه بۆ خاوه‌ن داهاته سنوورداره‌كان.