هۆشداری ئەمنی، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکای ھەڵوەشاندەوە
زانیاری لەبارەی پلانی ھەڵكوتانە سەر كاپیتۆڵ دراوە

K24 - ھەولێر
بەهۆی هۆشداری ئەمنی، کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵوەشایەوە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاشکرایکرد، بەهۆی هۆشداریەکی ئەمنی لەلایەن پۆلیسەوە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵوەشایەوە.
بەگوێرەی هۆشدارییەکە، ژمارەیەک چەکدار پلانیان هەبووە، هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ، كە پێشتریش لەلایەن لایەنگرانی ترەمپ ھێرشی كرایەسەر.
ئەو هێزەی پۆلیس، کە ئەرکی پاراستنی باڵەخانەی کاپیتۆڵییان پێسپێردراوە رایگەیاند، لە ئامادە باشی تەواودان، بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی میلیشیاکان بۆ سەر کۆنگرێس، هاوشێوەی ئەو هێرشەی کە لە 6ی کانوونی دووەمی رابردوو، کە لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوو كرایە سەر كاپیتۆڵ.